بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلعەهد، سەرچاوەیەکی ئەمنی پارێزگای ئەنبار لە ڕۆژاوی عێراق لەگەیشتنی کۆڵەکەیەکی هەڵگری جیهازاتی سەربازی ئەرتەشی ئەمریکا لە پارێزگای بەسرەوە بۆ عەین ئەسەد هەواڵی دا.
ئەم سەرچاوە وتوویە: ئامانج و مەبەستی ئەم کردەوەیە دیار نییە. هاوکات لە گەڵ هاتنی ئەم وەجبەیە، فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئەمریکا بە مەبەستی پشتیوانی لەم وەجبەیە لە ئاسمانی ئەم وڵاتەدا دەفڕین.
هەروەها ئەم سەرچاوە داکۆکی کردووە: کۆمپانیا ئەمنییە ئەمریکییەکان ڕاسپاردەیان گەیاندنی ئەم جیهازاتەیە و سەربازانی ئەمریکییش بە فڕۆکە بۆ بنکەی عەین ئەسەد گوێزراونەتەوە.
Your Comment